قەتەر: گەرووی هورمز، جێگەرەوەی بۆ نییە
تشرینی دووهم 16, 2026 17:52 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی قەتەر وتی: هیچ ڕێڕەوێک ناتوانێ جێی گەرووی هورمز بگرێتەوە.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئالی سانی وتی: دۆخی قەتەر لەبەر جۆری بەرووبوومەکانی واتە گاز و گازی سرووشتیی شل، بەجۆرێکە کە گەرووی هورمز، هەروا وەک شادەماری گواستنەوەی وزە بۆ ئەو وڵاتە دەمێنێتەوە. هەواڵدەریی رۆیتەرز پێشتر ڕایگەیاند؛ قەتەر یەک لە گەورەترین قوربانیانی ئابووریی دەسدرێژیی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی دژی ئێران بووە؛ بەلەونێک کە هەناردەی گازی سرووشتیی شل(ئێڵ ئێن جی) ی ئەو وڵاتە سەتی نەوەدو شەش کەمی کردووە.