عەممار حەکیم: ئیسرائیل سوود وەردەگرێ لە پارچە پارچەکرانی وڵاتانی ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i312205-عەممار_حەکیم_ئیسرائیل_سوود_وەردەگرێ_لە_پارچە_پارچەکرانی_وڵاتانی_ئیسلامی
سەرۆکی پارتی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق لەمەڕ پیلانگێڕییەکان لەدژ وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی وشداریی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 15:20 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: ئیسرائیل سوود وەردەگرێ لە پارچە پارچەکرانی وڵاتانی ئیسلامی

سەرۆکی پارتی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق لەمەڕ پیلانگێڕییەکان لەدژ وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی وشداریی دا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ عەممار حەکیم سەرۆکی پارتی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق ئەمڕۆ هەینی لەدیدار لەگەڵ ژمارێک لە چالاکوانانی کرێکاری وڵاتانی عەرەبی لە بەغدای پایتەختی ئێراق وتی: ئیسرائیل تەنیا رژێمێکە کە لە پارچە پارچەبوون و لاوازبوونی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و هەڵایسانی شەڕ وپێکدادانی چەکدارانەی ناوخۆیان، سوود وەردەگرێ.

عەممار حەکیم وتی: فەتوای مەرجەعییەتی دینی لە ئێراق بوو بەهۆ تاکوو متمانەبەخۆیی ئێراقییەکان بەهێز بێ و ئەوان بتوانن لەپاڵ هێزە چەکدارەکان، خاکی ئێراق لە سنوورەکانی بەغداوە هەتا سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ سووریا لە تیرۆریستان بسێننەوە.

سەرۆکی پارتی حیکمەتی نیشتمانیی ئێراق لەبارەی کێشەی بەدیهاتوو لەنێوان بەغداو هەرێمی کوردستانی ئێراقیش وتی: حکومەتی ئێراق لەگەڵ قەیرانی سەرچاوەگرتوو لە گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە، بەهێمنی و بەڕاوتەگبیر و لەهەمان کاتدا بەشێوەی یاسایی هەڵس وکەوت دەکات.