پێشڕەویی هێزە ئێراقییەکان بۆ پاکتاوکردنی ناوچە ڕۆژاواییەکانی ئەو وڵاتە لەبوونی داعش
سوپای ئێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە قۆناخی دووهەمی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی ناوچە بیاوانییەکانی ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، کۆنترۆڵی چەند ئاوایی و ناوچەی دیکەیان گرتە دەست.
بەپێی ڕاپۆری سکای نیوز، سوپای ئێراق دوێنێ هەینی بەیارمەتی حەشدی شەعبی لە قۆناخی دووهەمی ئۆپراسیۆنی "الجزیرە"، زیاتر لە٥٨٠٠کیلۆمیتری چوارگۆشی ناوچە بیاوانییەکانی رۆژاوای ئەو وڵاتەی ڕزگارکرد و شەش ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراوی تێکشکاند.
هێزە ئێراقییەکان هەروەها ئەمڕۆ دەستیان کرد بە پاکتاوکردنی فڕۆکەخانەی ژنێڤ لەباشووری شاری ئەلحەزەر لە بۆمب و مینی چێندراو و کۆنترۆڵی پردی "ام العقارب"شیان گرتە دەست.
فڕۆکەخانەی ژنێڤ لەقووڵیی ناوچە ساراییەکانی ڕۆژاای ئێراق هەڵکەوتووە کە سێ پارێزگای سەلاحەدین، نەینەوا(باکوور) وئەنبار(ڕۆژاوا) لە ئێراق پێکەوە دەلکێنێ.
لە ئۆپراسیۆنی هێزە ئێراقییەکان، زیاتر لە بیست تیرۆریستی داعشیش کوژران.
هاوکات لەگەڵ ڕزگارکرانی شاری بووکەمان لەباشووری سووریاو شاری ڕاوە لە پارێزگای ئەنباری ئێراق، هێزو دەسەڵاتی گرووپی تیرۆریستی داعش وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، کۆتایی پێهات.