کوژرانی دەیان ئەندامی داعش لە پارێزگای نەینەوای عێراق
شوبات 26, 2018 04:51 Asia/Tehran
هێزەکانی سوپای عێراق بەهێرش بۆسەر حەشارگەی دەس و پێوەندییەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای نەینەوا لەباکووری رۆژاوایی عێراق سی کەس لە تیرۆریستانیان کوشت.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، عەبباس سەعید ئەلعەزیم لە فەرماندەرانی سوپای عێراق وتی: هێزە عێراقییەکان رۆژی یەکشەممە پاش ناسکردنی حەشارگەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئاوایی"جبکە" ی سەر بە شاری ئەلبەعاج لەپارێزگای نەینەوا، بەهاوەن ئەو شوێنەیان پێکا کە بەهۆیەوە ئەو سی ئەندامەی داعش کوژران.
هێزە ئاسایشییەکانی عێراق لەچەند حەوتەی ڕابردوودا نزیک بە هەشتا کەس لە ئەندامانی داعشیان لەمووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا، قۆڵبەست کرد.
لەهەمان کاتدا، دادگەی سزای ناوەندیی عێراق رۆژی یەکشەممە١٦ژنی بەتۆمەتی یارمەتی گەیاندنی لۆجستیکی بە گرووپی تیرۆریستیی داعش بە ئێعدام مەحکوم کرد.
سەرپەیڤ