دەسگیرکرانی تیرۆریستەکانی داعش لەڕۆژئاوای موسڵی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i329131-دەسگیرکرانی_تیرۆریستەکانی_داعش_لەڕۆژئاوای_موسڵی_عێراق
وەزاڕەتی ناوخۆی عێراق لە دەسگیر کرانی حەفدە داعشی لە هەڵمەتێکی پێش پێگرانە لە رٶژئاوای موسڵ هەواڵی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2018 14:44 Asia/Tehran
  • دەسگیرکرانی تیرۆریستەکانی داعش لەڕۆژئاوای موسڵی عێراق

وەزاڕەتی ناوخۆی عێراق لە دەسگیر کرانی حەفدە داعشی لە هەڵمەتێکی پێش پێگرانە لە رٶژئاوای موسڵ هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی  ئەمرۆ شەممەی ئیرنا " سەعد مەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی وڵات لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : هێزەکانی کاردانەوەی خیرا لەژێر فەرمانی پۆلیسی پاڕیزگەی نەینەوا لە هەڵمەتێکی پێشگیرانە دا لە ناوچەی بادوش لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ لە باکووری عێراق توانیان ئەم تیرۆریستە  داعشیانە دەسگیر بکەن. سەعد مەعن وتی: لەنێوان دەسگیر کراوەکان کەسانێک هەن کە حوکمی گیرانیان دەرکراوە. هێزە ئەمنیەتیەکانی عێراق لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستیان ڕاگەیشت بەچەندین حەشارگەو هەماری چەکەکانی داعش کە تیرۆریستەکان بە کەڵک وەرگرتن لەوان بە نیازی وەبەر پەلامار دانی کەسانی سێڤێل وهێزە ئەمنیەتیەکان بوون. هەرلەم پێناوەدا، لانی کەم شەش کەس لە ئەندامانی تیرۆریستی داعش بەدەس هێزەکانی حەشدی شەعبی بەسیجی جەماوەری عێراق لە باشووری کەرکووک کوژران. هەواڵدەری عێراقی " واع" لە کەرکووک بە گیڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە بەغدا دایش ڕایگەیاند : سێ کەسی ناسەربازی بەیانی ئەمرۆ شەممە بە هۆی تەقێنەوەی بۆمب لە نێزیک ناوەندیکی تیجاری لە ناوچەی ئەلتاجی لە باکووری بەغدا بریندا ربوون.،