ناکارامەیی پەلاماری تیرۆریستەکانی داعش بۆسەر باشووری ڕۆژئاوای کەرکووکی عێراق
هەوڵی تیرۆریستەکانی تەکفیری داعش بۆ دزە کردنە ناوگوندی " کوردی ئەلناسر" لە باشووری ڕۆژئاوای پاڕێزگەی کەرکووکی عێراق ناکارامە مایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە سومەریە نێوز ، دوابەدوای هەوڵی تەکفیریەکان بۆ دزەکردنە ناو ڕۆژئاوای کەرکووک تێکەڵچوونی توند لەنێوان تیرۆریستەکان وخەڵکی گوندی" کوردی ئەلناسرە" ڕووی دا وتیرۆریستەکان ناچار بە پاشەکشە بوون. کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند : دوابەدوای تەقێنەوەی بەیانی ئەمڕۆ لە هەمارێکی چەک وکەرەسەی سەربازی لە ناوچەی " حەرکە" لە پارێزگەی هەولێر لە باکووری عێراق، زیانی ماڵی بەم هەمارانە گەێشت. " عەلی ئەلحسێنی " وتەبێژی فەرماندەی مێحوەری باکووری هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق بە ئاماژەدان بە هەڵمەتی بە زوویی بەربلاوی ئەندامانی تیرۆریستی داعش لە پارێزگەکانی کەرکووک ، دیالی وسەلاحەدین وتی: هێزە هاوبەشە ئەمنیەکانی عێراق لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو ئەم هەڵمەتە گەورەیەیان دەسپێکردو یەکە گەلیک یان بۆ پێشگیری کردن لە ڕودانی کارەسات لە سەر ڕێگای پێوەندی بەغدا - کەرکووک جێگیر کرد. ئەلحسێنی هەروه ها بە ئاماژەدان بە جەنایەتی ئەم دواییەی گرۆپی تیرۆریستی داعش لە کوشتن وپارچە پارچەکردنی هەشت کەسی مەدەنی عێراقی وتی: دۆسیەکی تایبەت لە ئاستە بالاکان بۆ پێ وشوێن گرتنی دۆسیەی ئەم جەنایەتە وئیعدامی هۆکارەکانی کراوەتەوە.