پەلاماری بەرماوەکانی داعش بۆسەر کەرکووک
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i348881-پەلاماری_بەرماوەکانی_داعش_بۆسەر_کەرکووک
دەس وپێوەندیی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای کەرکووک لەباکووری ئێراق بە هێرش کردنەسەر گوندێک، دوو کەسی سیڤیلی ئێراقییان کوشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2018 12:02 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەرماوەکانی داعش بۆسەر کەرکووک

دەس وپێوەندیی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای کەرکووک لەباکووری ئێراق بە هێرش کردنەسەر گوندێک، دوو کەسی سیڤیلی ئێراقییان کوشت.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ ئەو پەلامارە بۆسەر گوندی "ئەلحەوایج" سەر بە"حەویجە" ی پارێزگای کەرکووک ڕووی دا.

تیرۆریستانی داعش دوێنێ دووشەممەش چوار شارومەندی ئێراقییان لە پارێزگای دیالی (ڕۆژهەڵاتی ئێراق) کوشت.

تەقینەوەیەکیش رۆژی دووشەممە لەپارێزگای ئەنبار لەرۆژاوای ئێراق ڕووی دا کە بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژراو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرەکان، دەس وپێوەندییەکانی داعش ، هۆکاری سەرەکیی ئەو پەلامارە بوون.

لەهەمان کاتدا، هێزەکانی حەشدی شەعبی ، پێگەیەکی سەربازیی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی "جەبال حەمرین" لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین(باکووری ئێراق) تەفروتونا کردووە.

تیرۆریستانی هەڵاتووی داعش لە دیسەمبەری٢٠١٧، کە کۆتایی ئامادەبوونی سەربازیی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ئێراق ڕاگەیێندرا، جار ناجارێک پەلاماری بڕێک شوێنی ئەو وڵاتە، دەدەن.