ڕەوانەکرانی یەکە سەربازییەکانی سوپای عێراق بەرەو سنوورە ھاوبەشەکان لەگەڵ سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i352962-ڕەوانەکرانی_یەکە_سەربازییەکانی_سوپای_عێراق_بەرەو_سنوورە_ھاوبەشەکان_لەگەڵ_سووریا
سوپای عێراق باسی ڕەوانەکرانی یەکەی سەربازیی زیاتری کردووە بەرەو سنوورە ھاوبەشەکان لەگەڵ سووریا بە مەبەستی پێشگرتن بە پێدزەی دووبارەی داعش
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2018 12:18 Asia/Tehran
  • ڕەوانەکرانی یەکە سەربازییەکانی سوپای عێراق بەرەو سنوورە ھاوبەشەکان لەگەڵ سووریا

سوپای عێراق باسی ڕەوانەکرانی یەکەی سەربازیی زیاتری کردووە بەرەو سنوورە ھاوبەشەکان لەگەڵ سووریا بە مەبەستی پێشگرتن بە پێدزەی دووبارەی داعش

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، عوسمان غانمی سەرۆکی ئەرکانی ھاوبەشی سوپا ھاوڕێ لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی باڵای وەزارەتی بەرەڤانیی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی لێواری سەرسنووریی ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریایان کرد.

کۆتایی ئۆکتۆبەری ڕابردوو دوابەدوای شکانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات بەھۆی داعشەوە لە نزیکی سنوورە ھاوبەشەکانی سووریاو عێراق ، ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق لە ناوچە سەرسنوورییەکان چوونە حاڵەتی ئامادە باشەوەو مۆڵەگەی ئەم ھێزانە لە سنوورە ھاوبەشەکان لەگەڵ سووریا بەھێزکرا.

ھەر لەم حاڵەدا کەناڵی ھەواڵیی ڕووسیا ئەلیەوم بە گێڕانەوە لە جەعفەر حوسەینی وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەوڵی ئەوەدان ھەتا چەکدارانی تاقمی ڕەشەکوژی داعش لە ڕێگای سنووری سوریاوە ڕەوانەی نێو خاکی عێراق بکەن.

وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ھەروەھا پێشی داگرت کە گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق ھاوڕێ لەگەڵ ھێزەکانی دەوڵەت بە سەر سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریادا زاڵ بوونە و ئینجا ھەرچەشنە ئامادە بوونێکی ئەمریکا لە عێراقی بە داگیرکاری لێک دایەوە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.