هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێراق بۆسەر بنکەکانی داعش لە بەرزایەکانی حەمرین"ی ئەو وڵاتە.
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i373732-هێرشی_فڕۆکە_شەڕکەرەکانی_ئێراق_بۆسەر_بنکەکانی_داعش_لە_بەرزایەکانی_حەمرین_ی_ئەو_وڵاتە.
فڕۆکە شەرکەرەکانی ئێراق حەشارگەی چەکدارانی ڕەشەکوژی داعشیان لە زنجیرەچیاکانی حەمرین " هەڵکەوتوو لەنێوان کەرکووک و سەلاحەدین دایە بەر هێرش.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2019 16:34 Asia/Tehran
  • هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێراق بۆسەر بنکەکانی داعش لە بەرزایەکانی حەمرین

فڕۆکە شەرکەرەکانی ئێراق حەشارگەی چەکدارانی ڕەشەکوژی داعشیان لە زنجیرەچیاکانی حەمرین " هەڵکەوتوو لەنێوان کەرکووک و سەلاحەدین دایە بەر هێرش.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی ئێراق "تەحسین خەفاجی" وتەبێژی هێزە هاوبەشە چەکدارەکانی ئێراق وتی کە لەمیانەی ئۆپەڕاسیۆنەکەی ئەمڕۆ پێنج شەمە بەدژی ڕەشەکوژانی داعش ، تونێل و حەشارگەی چەکدارە ڕەشەکوژەکان خاپوورو کاول کران.

ناوبراو وتی کە ئەو هێرشانە بەڕادەیەک توندو وردو ڕێک بوون کە لەئاکام دا سەرجەم ڕەشەکوژەکانی نێو ئەو حەشارگانە لەنێوچوون.

پارێزگەکانی کەرکووک و سەلاحەدین بەهۆی خاوەنداریەتی دەڤەرگەلێکی بەربڵاوو کوێستانی و پڕهەورازوو نشێو بۆنە شوێنی خۆحەشاردانی پاشماوەی ڕەشەکوژانی داعش.