پاکتاوکرانی 6 لادێ لە موسڵ لە لایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i380766-پاکتاوکرانی_6_لادێ_لە_موسڵ_لە_لایەن_ھێزەکانی_حەشدی_شەعبیەوە
ھێرەکانی حەشدی شەعبی 6 گوندی شاری موسڵیان لە تیرۆریستانی داعش پاک کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 10, 2020 16:36 Asia/Tehran
  • پاکتاوکرانی 6 لادێ لە موسڵ لە لایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبیەوە

ھێرەکانی حەشدی شەعبی 6 گوندی شاری موسڵیان لە تیرۆریستانی داعش پاک کردەوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، تیپی 33ی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ یەکشەممە توانی ھەڵمەتی پاکتاوکردنی ئاواییەکانی «تل الرمان»، «الحسینیه»، «شیخ یونس»، «الدباشه»، «مزملات» و «ملوثه» لە باشووری رۆژاوای شاری موسڵ لە تیرۆریستانی داعش کۆتایی پێ بێنێ . 

لەم ھەڵمەتەدا ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق توانیان بڕێکی زۆر تەقەمەنی و چەکی بەجێماوی تیرۆریستان بدۆزنەوە . 

لە ھمان کاتدا سادق حسێنی لە فەرماندەرانی حەشدی شەعبی باسی کوژرانی فەرماندەرێکی باڵای داعشی کرد لە ناوچەی «حوض الوقف»  لە پارێزگەی دیالە . 

ھێزەکانی حەشد لە رۆژانی رابردوودا ھەڵمەتی خۆیان لە پارێزگاکانی دیالە ، سەلاحەدین ، کەرکوک و ئەنبار بۆ راوەدوونانی شانە نوستووەکانی داعش دەستپێکردووە .