جەختی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە سەر پشتگری کردن لە حکومەتی کازمی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i381884-جەختی_سەرۆکی_پەرلەمانی_عێراق_و_ھاوسەرۆکی_یەکێتیی_نیشتیمانیی_کوردستان_لە_سەر_پشتگری_کردن_لە_حکومەتی_کازمی
«موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و «لاهوور شێخ جەنگی» ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی ئەم وڵاتە جەختیان کردەوە لە پشتیوانی کردنی حکوومەتی «موستەفا کازمی» سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2020 21:43 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە سەر پشتگری کردن لە حکومەتی کازمی

«موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و «لاهوور شێخ جەنگی» ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی ئەم وڵاتە جەختیان کردەوە لە پشتیوانی کردنی حکوومەتی «موستەفا کازمی» سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

رۆژی چوارشەممە ، ٦ ی ٣ی ٢٠٢٠ ، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و وابریارە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومی و حزبی کۆربێتەوە.

لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەیەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لەگەڵ  «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ بووەوە .

لەدیدارەکەدا «لاهوور شێخ جەنگی»  و «موحەممەد حەلبوسی»  جەختیان کردەوە لەسەر هەماهەنگیی کاری پەرلەمانی هاوبەش بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و پیشتیوانی لە حکوومەت بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزارییەکەی.

هەروەها جێبەجێ کردنی هەنگاوەکانی چاکسازی و ڕاپەڕاندنی بەرنامەی حکوومەت بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستیەکانی قۆناغەکە و دەرباز بوون لەو قەیرانەی وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان ئەم دووبەرپرسە عێراقییە بوون.