ته‌مووز 13, 2020 07:23 Asia/Tehran
  • هێزێکی سوپای عێراق گەیشتنە کفری

هێزێکی سوپای عێراق و هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە سنوری ناوچەکانی کفری ئۆپراسیۆنێک ئەنجامدەدەن بۆ کێوماڵکردنی چەکدارانی داعش، بەرپرسانی هێزەکانی پێشمەرگەش دەڵێن سنوری ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگە ئێمە کێوماڵمان کردوە.

 

لیوا حاجی عوسمان ، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری کفری بەخەندانی ڕاگەیاند، " هێزێکی تایبەتی سوپای عێراق و هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا بەمەبەستی کێوماڵکردنی چەکدارانی داعش هاتوون بۆ سنووری ناچەکانی کفری لە ئێستاشدا لە سنوورەکە ماونەتەوە".

راشیگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە هاوکاریان بوون لە کێوماڵکردنی ناوچەکانی قوری چای سەر بە قەزای کفری. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم سنوورە لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدایە و لەماوەکانی ڕابردوودا هێزەکانی خۆمان کێوماڵیان کردوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت