دۆزرانەوەی حەشارگەیەکی داعش لە پارێزگای ئەنباری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i386876-دۆزرانەوەی_حەشارگەیەکی_داعش_لە_پارێزگای_ئەنباری_عێراق
ھێزەکانی عێراق حەشارگەیەکی سەرەکیی تیرۆریستانی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە دۆزییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2020 16:10 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی حەشارگەیەکی داعش لە پارێزگای ئەنباری عێراق

ھێزەکانی عێراق حەشارگەیەکی سەرەکیی تیرۆریستانی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە دۆزییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلعالەم، کاربەدەستانی ئاسایشتیی عێراق ڕایانگەیاند: لەو حەشارگەیەدا پێنج موشەک و ھەروەھا بڕێک سەکۆی ھاویشتنی موشەک دۆزراوەتەوەو دەستی گیراوە بە سەردا.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «سادق ئەلحوسەینی» وتەبێژی دەڤەری پارێزگای دیالەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاندووە: ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ لەنێو بردنی دوانگەکانی پڕوپاگەندەی تاقمی تیرۆریستی داعش کەڵکیان لە شەڕی سایبێری وەرگرتووە.

«ئەلحوسەینی» جەختیشی کرد: ئێمە بەرنگاری شەڕی پڕوپاگەندەی داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بووینەتەوە کە لە ھەوڵی ئەوەدایە بە درۆو دەلەسەو بوختان کردن و ھەڵفریواندن بیروڕای گشتیی تێک بدات.