سکرتێری گشتیی حەشدی شەعبی دیاری کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i389498-سکرتێری_گشتیی_حەشدی_شەعبی_دیاری_کرا
سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی ھەڵبژێردرانی «تەحسین مەتەر عەبودی»ی کرد بۆ پۆستی سکرتاریەتی گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2020 04:58 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی حەشدی شەعبی دیاری کرا

سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی ھەڵبژێردرانی «تەحسین مەتەر عەبودی»ی کرد بۆ پۆستی سکرتاریەتی گشتیی ئەم ڕێکخراوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«عەبودی» بەرلەمە و لە ڕەوتی ھێرشەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بەرپرسی ھەڵمەتی حەشدی شەعبی لە شەڕ ڕزگار کردنی ناوچە داگیرکراوەکان و بەرپەرچ دانەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش بوو.

ناوبراو کۆلیژی شەڕی عێراقی لە ساڵی ١٩٨١ تەواو کردووەو لە زانکۆی بەغداش بڕوانامەی مافناسیی وەرگرتووە.

لە ساڵی ٢٠٠٥ وەک ڕاوێژکاری ئاسایشتی وەزارەتی نێوخۆی عێراق و ھەروەھا وەک ئەندامی کۆمەڵەی نیشتیمانیی عێراق چالاکیی نواندووە.

لەو پۆستانەی دیکەی «عەبودی» ئەندامەتی لە لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانی لە خولی یەکەمی پەرلەمانی عێراق و یاریدەری لێژنەی دادگەریی پەرلەمانی عێراق بووە ھەتا ساڵی ٢٠١٠.