ڕوودانی تەقینەوە لە سەر ڕێگای کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە باکووری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i391216-ڕوودانی_تەقینەوە_لە_سەر_ڕێگای_کاروانی_لەشکریانی_ئەمریکی_لە_باکووری_عێراق
سەرچاوە عێراقییەکان باسی ڕووداوی تەقینەوە لە سەر ڕێگای کاروانی پشتیوانیی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە باکووری عێراق دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2021 04:09 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە سەر ڕێگای کاروانی لەشکریانی ئەمریکی لە باکووری عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان باسی ڕووداوی تەقینەوە لە سەر ڕێگای کاروانی پشتیوانیی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە باکووری عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی «سومریە نیوز»، ڕۆژی دووشەممە کاروانێکی لۆجیستیکی و پشتیوانیی ھێزەکانی ئەمریکی لە جاددەی نێوان سامەڕا بۆ پارێزگای سەلاحەددینی عێراق بوو بە ئامانجی تەقینەوەی بۆمبایەکی تەنیشتی جاددە.

ئەم تەقینەوەیە زیانی گیانیی لێ نەکەوتەوەو بەس زیانی ماددیی لە کاروانەکە داوە. ھێشتا ھیچ دەستەو تاقمێک بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووە، کەچرچی تاقمی «قاصم الجبارین» ھەتا ئێستا بەرپرسایەتیی زۆربەی ئەو ھێرشانەی بە ئەستۆ گرتووە کە کراونەتە سەر کاروانەکانی لەشکریانی ئەمریکی.

حەوتەی ڕابردووش ھەر ماروانێکی ھەڵگری کەل و پەلی پشتیوانیی ھێزەکانی ئەمریکی لە پارێزگای «ئەلموسەننا» و «ئەلدیوانیە» بوون بە ئامانجی بۆمبای تەنیشتی جادە.