دەستپێبوونی یەکخستنی هێزەکانی پاراستنی شنگال لەگەڵ هێزی ئەمنیی عێراقی
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق باسی دەستپێبوونی ڕێوڕەسمی هەڵوەشاندنەوەی هێزە چەکدارە سەربەخۆکانی یەکینەکانی پاراستنی شنگال و تێکەڵکردنیان بە پێکهاتەی ئەمنی فەرمی ئەم وڵاتەی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند، مەراسیمی هەڵوەشاندنەوەی هێزە چەکدارە سەربەخۆکانی یەکینەکانی پاراستنی شنگال کە بە "یەبەشە" ناسراوە، بە ئامانجی تێکەڵکردنی ئەو هێزانە لە دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق و ڕادەستکردنی بەرپرسیارێتی ئاسایشی شنگال بە بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی دەستیپێکردووە. فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) لە عێراق هەڵوەشاندنەوەی یەکینەکانی پاراستنی شنگال و یەکخستنیان بە هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقی ڕاگەیاند. هێزە ئەمنییەکانی عێراق ژمارێک لە بنکە و پێگە گرنگەکانی شنگالیان وەرگرتووە وئەمڕۆ ڕادەستکردنەوەی بەکردەی ژمارەیەک بنکەی سەربازی لەو ناوچەیە ئەنجام درا. هەر لەو پێوەندییەدا سەعد مەعن، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە لە ئەمڕۆوە هێزەکانی یەبەشە خراونەتە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق. سەباح ئەلنوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕێوڕەسمەکە بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.