بەیاننامەی یەکەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە دوای پەلاماری بە رۆکێتی ئەمشەو بۆسەر ناوچەی سەوز
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i393264-بەیاننامەی_یەکەی_راگەیاندنی_ئەمنیی_عێراق_بە_دوای_پەلاماری_بە_رۆکێتی_ئەمشەو_بۆسەر_ناوچەی_سەوز
یەکەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بەیاننامەیەکی لە بارەی پەلاماری بە رۆکێتی ئەمشەو بۆسەر ناوچەی سەوز دەرکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2021 19:41 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی یەکەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە دوای پەلاماری بە رۆکێتی ئەمشەو بۆسەر ناوچەی سەوز

یەکەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بەیاننامەیەکی لە بارەی پەلاماری بە رۆکێتی ئەمشەو بۆسەر ناوچەی سەوز دەرکرد .

بە پێی راپۆرتی کورد پرێس بە گێڕانەوە لە میدڵ ئیست نیوز ، یەکەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە دوای پەلاماری بە رۆکێتی ئەمشەو بۆسەر ناوچەی سەوز بەیاننامەیەکی دەرکرد و ودەکاریەکەی شیکردەوە . 

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە : سێ رۆکێت ھاویژراوە کە دوویان لە ناوچەی سەوز کەوتوون و یەکیان لە ناوچەی حارسیە دراوە و رۆکێتەکەکانیش لە ناوچەی ئەسسەلام ( توبجی)یەوە تێگیروان . 

ھەروەھا دەڵێ : لەم پەلامارەدا چوار ئۆتومبێلی مەدەنی زیانیان پێگەیشتووە و سەکۆی ھەڵدانی رۆکێتەکانیش لە لایەن فەرماندەیی ئەرکانی  ھەڵمەتەکانی بەغدا دۆزراوەتەوە . 

سەرلەشکەر تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئەرکانی ھەڵمەتە ھاوبەشەکانی عێراقیش رایگەیاند پەلاماری بە رۆکێتی ئەمشەو کاری تاقمە ئاژاواگێڕەکان بووە . 

ئەم پەلامارانە زیانی گیانی نەبووە .