سوپای عێراق ھێندێک لایەنی لە بارەی ھێرشەکانەوە بۆ ڕوون دەبێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i398454-سوپای_عێراق_ھێندێک_لایەنی_لە_بارەی_ھێرشەکانەوە_بۆ_ڕوون_دەبێتەوە
وتەبێژی سەرکردایەتیی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق باسی ڕوون بوونەوەی ھێندێک لایەنی ھێرشەکانی ئەم ڕدواییەی لە وڵاتەکەی دا کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 09, 2021 11:09 Asia/Tehran
  • سوپای عێراق ھێندێک لایەنی لە بارەی ھێرشەکانەوە بۆ ڕوون دەبێتەوە

وتەبێژی سەرکردایەتیی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق باسی ڕوون بوونەوەی ھێندێک لایەنی ھێرشەکانی ئەم ڕدواییەی لە وڵاتەکەی دا کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی فەرمی عێراق،«تەحسین خەفاجی» وتەبێژی سەرکردایەتیی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق وتی: لە بارەی ھێرشەکانی ئەم دواییە، سوپا ھێندێک دەرەنجامی گرینگی دەست کەوتووەو ھەنگاوی پێویستیشی بۆ دووپات نەبونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە ھەڵگرتووە.

خەفاجی، ھێرشی سەر بنکەی «عەین ئەسەد»، ناوچەی سەوزی بەغداو ھەولێری بۆ بۆشایی ئاسایشتی گەڕاندەوەو وتی: کۆمەڵێک لە ھۆکارانی ھێرشەکەی سەر ھەولێر قۆڵبەست کراون.

جێگای ئاماژەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداو بنکەی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە چەندین جار کەوتوونەتە بەر ھێرشی موشەک و ڕۆکێت.