بەردەوامیی بەرەوڕوو بوونەوەی ھێزی دادەڤانیی عێراق لەگەڵ بەشدارانی کۆنفرانسە زایونییەکەی ھەولێر
ھێزی دادەڤانیی عێراق بڕیاری گرتنی چەند کەسی دیکە لە بەشدارانی کۆنفرانسی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونیی دەر کرد.
ڕۆژی شەممە کۆنفرانسێک لە ھەولێری ھەرێم دا بەڕێوە چوو بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی کە کاردانەوەی کاربەدەستان ، ڕەوتەسیاسی و ئایینییەکانی عێراق و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی لێ کەوتەوە.
ھەر لەم پەیوەندییەدا سەرچاوە ئاگادارەکانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند ھێزی دادەڤانی بڕیاری گرتنی بۆ چوار کەسی دیکە کە ڕۆڵیان لە ڕێکخستنی کۆنفرانسەکەی ھەولێرو بەشدارییان لەو دانیشتنەدا سەلمێندراوە دەر کردووەو ئا بەمجۆرە ژمارەی ئەوانەی وا لەم بارەیەوە بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچووە گەییشتووەتە دە کەس.
بە قسەی سەرچاوەیەکی دادەڤانیی عێراق، ئەو بڕیارانەی لە لایەن دادگەی سزای ناوچەی کەرخ لە بەغدا دەرچووە «عامر موخیف جەبوری»،«ئادەم ئەحمەد»، «حازم بیلال عەتیە»و «وسان ئەلعیساوی» دەگرێتەوە کە تۆمەتی پێشێلکردنی ئەو بڕگەیەی یاسای وڵاتیان لە سەرە کە ھەرچەشنە ھەڵس و کەوت و بانگەواز کردنێک بۆ ڕژێمی زایونی بە تاوان دێتە ئەژمار.