دەرەنجامی سەرەتایی ھەڵبژاردنەکانی عێراق: دھۆک باڵاترین و بەغدا کەمترین بەشداری بە خۆیانەوە دەبینن
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401505-دەرەنجامی_سەرەتایی_ھەڵبژاردنەکانی_عێراق_دھۆک_باڵاترین_و_بەغدا_کەمترین_بەشداری_بە_خۆیانەوە_دەبینن
لێژنەی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە دەرەنجامی سەرەتایی ئاستی بەشداری کردن لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2021 09:58 Asia/Tehran
  • دەرەنجامی سەرەتایی ھەڵبژاردنەکانی عێراق: دھۆک باڵاترین و بەغدا کەمترین بەشداری بە خۆیانەوە دەبینن

لێژنەی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە دەرەنجامی سەرەتایی ئاستی بەشداری کردن لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، لێژنەی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بە گوێرەی دەرەنجامە سەرەتاییەکان ئاستی بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی دوێنێ لە سەدا ٤١ بووە.

بە پێی ئەم دەرەنجامە، باڵاترین ئاستی بەشداری لە دھۆکی ھەرێمی کوردستان و خوارترین ئاستی بەشداریش لە بەغدا بووە.

ئەم لێژنەیە لە بەیاننامەیەک دا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتێر بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی: ئاستی بەشداری لە پارێزگای دھۆک لە سەدا ٥٤ و لە پارێزگای سەلاحەددین لە سەدا ٤٨ بووە کە بەم پێیە ئەم دووپارێزگایە باڵاترین ڕادەی بەشداری لە ھەڵبژاردن بە خۆیانەوە دەبینن.

لەم ناوەدە بەغدای پێتەخت بە ڕێژەی لە سەدا ٣١ کەمترین ئاستی بەشداریی جەماوەر لە ھەڵبژاردنی تۆمار کردووە.

ئەم لێژنەیە ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە: بە پێی ڕێژەکان لە سەدی ٩٤ی ناوەندەکانی دەنگوەرگرتن، ڕادەی بەشداریی خەڵک زیاتر لە ٩ ملوێن کەس بووە.

«حەلیل عەدنان» سەرۆکی لێژتەی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە جەختی کردبوو کە، دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکان خێراو لە ماوەی ٢٤ کاژێر دا ڕادەگەیەندرێت.