داکۆکیی ھاوپەیمانیی شێعەکانی عێراق لە پاڵێوراوەتیی «بەرھەم ساڵح» بۆ سەرۆک کۆمارەتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i404908-داکۆکیی_ھاوپەیمانیی_شێعەکانی_عێراق_لە_پاڵێوراوەتیی_بەرھەم_ساڵح_بۆ_سەرۆک_کۆمارەتی
سەرچاوەیەکی سەر بە چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق باسی پشتگریی زۆربەی تاقمەکانی کردووە لە «بەرھەم ساڵح» بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2022 09:22 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ھاوپەیمانیی شێعەکانی عێراق لە پاڵێوراوەتیی «بەرھەم ساڵح» بۆ سەرۆک کۆمارەتی

سەرچاوەیەکی سەر بە چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق باسی پشتگریی زۆربەی تاقمەکانی کردووە لە «بەرھەم ساڵح» بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی شەفەق نیوز، ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: زۆربەی کۆتلەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکان دەنگ بە «بەرھەم ساڵح» دەدەن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق و لە ماوەی کاژێرەکانی داھاتوودا بژاردەکەیان بە شێوەی فەرمی ڕاادەگەیەنن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فراکسیۆنی سەدر بە سەرۆکایەتیی «موقتەدا سەدر» لە پارتی دیموکراتی کوردستان نزیکترە. لە ئێستادا «بەرھەم ساڵح» لەگەڵ «ھۆشیار زێباری» پاڵێوراوی پارتی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی خەریکی ململانێ کردنە.

بە پێی دابی سیاسیی عێراق پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە پشکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە.