ھەوڵی تیرۆرکردنی سێ نوێنەری پەرلەمانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i406797-ھەوڵی_تیرۆرکردنی_سێ_نوێنەری_پەرلەمانی_عێراق
سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق باسی ھەوڵی تیرۆری سێ نوێنەری پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە باکووری بەغدایان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2022 10:21 Asia/Tehran
  • ھەوڵی تیرۆرکردنی سێ نوێنەری پەرلەمانی عێراق

سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق باسی ھەوڵی تیرۆری سێ نوێنەری پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە باکووری بەغدایان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی بەغدا ئەلیەوم، سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە وتی: «موحەممەد فازڵ دەلیمی»، «عەلی ساعیدی» و «حیسام ساعیدی» لە ناوچەی ڕاشیدیە ھەڵکەوتوو لە باکووری بەعدا کەوتنە بەر پەلامار.

ئەم سەرچاوە ئاسایشتییە جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم نوێنەرانەی کە سەربە ڕەوتی سەدری عێراقن، بۆ سکاڵا دەربڕین سەردانی مەکۆی پۆلیسی ناوچەی ڕاشیدیەیان کرد.

ھەتا ئەم چرکەساتە ڕاپۆرتێکی زیاتر لە پەیوەندی لەگەڵ وردیاتی ڕووداوەکە بڵاو نەبووەتەوە.