کەسایەتییەکی ئایینیی عێراق: ئەمریکا لە سەدا ٨٥ی چەک و چۆڵی داعش دابین دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408222-کەسایەتییەکی_ئایینیی_عێراق_ئەمریکا_لە_سەدا_٨٥ی_چەک_و_چۆڵی_داعش_دابین_دەکات
سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا لە سەدا ٨٥ی چەک و چۆڵی داعش دابین دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2022 09:14 Asia/Tehran
  • کەسایەتییەکی ئایینیی عێراق: ئەمریکا لە سەدا ٨٥ی چەک و چۆڵی داعش دابین دەکات

سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا لە سەدا ٨٥ی چەک و چۆڵی داعش دابین دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی «ئەلمەعلومە»، «جەبار ئەلمەعموری» سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمانی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەم وڵاتە بەس بە کشانەوەی تەواوی لەشکریانی ئەمریکی و دەست و پێوەندە ھەواڵگرییەکانی لە عێراق سەقام و پاوەجێیی بەخۆیەوە دەبینێت، وتیشی: بەڵگەکان دەربڕی ئ ەوەن کە ئەمریکییەکان لە ئاراستەی تێک شکاندنی سەقام و دروست کردنی ناھێمنی لە عێراق دا ھەوڵ دەدەن.

سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمانی عێراق وتیشی: کەسانێکی زۆر لەم دواییەدا بە ھۆی چەکدارانی داعشەوە لە پارێزگاکانی دیالەو کەرکوک و سەلاحەددین بە چەک و چۆڵی تازەو پێشکەوتە کوژراون.

«ئەلمەعموری» وتیشی: چەکدارانی داعش بە ھۆی بیانییەکانەوە بارەبوو دەکرێن کە ئەم بابەتە دەربڕی قەڵاچۆی بەربڵاوی خەڵکی بێ دەرەتان لە ھێندێک لە ناوچەکان لەوانە دیالەیە.