مستەفا کازمی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410791-مستەفا_کازمی_پیرۆزبایی_لە_بافڵ_جەلال_تاڵەبانی_کرد
بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 29, 2022 03:13 Asia/Tehran
  • مستەفا کازمی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد.

لە پەیامەکەی مستەفا کازمی دا هاتووە، “برای بەرێزم بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بەسەرۆکی ‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان”.

هەر لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دا هاتووە، “هیوای سەرکەوتنی تەواوتان بۆ دەخوازین لە تەواوکردنی کاروانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چەسپاندنی پایەکانی دیموکراسی و ئازادی و بونیادنانی وڵاتە ئازیزەکەمان لەسەر بنەمای ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان سەرجەم تاکەکانی گەلە بەخشندەکەماندا ڕێز و پێزانینی بێپایانمان قبوڵبکەن”.

رۆژی رابردوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکیەتی ، بافڵ تاڵەبانی بە فەرمیی وەک سەرۆکی یەکیەتی نیشتمانیی دەست نیشانکرا.