خۆپیشاندان لە شاری شنگالی عێراق دژی هێرشەکانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i412657-خۆپیشاندان_لە_شاری_شنگالی_عێراق_دژی_هێرشەکانی_تورکیا
خەڵکی شنگال ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەکانی تورکیا بەرز کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2022 07:54 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە شاری شنگالی عێراق دژی هێرشەکانی تورکیا

خەڵکی شنگال ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەکانی تورکیا بەرز کردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی شاری شنگال شایەتی خۆپیشاندانی گشتی لەدژی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بوو.

خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی ھەینی دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی چوارشەممە پارێزگاری نەینەوا لە وتارێکیدا ڕایگەیاند: هێرشەکانی تورکیا ڕێگرن لە دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ شاری شنگال. دوای ئەوە شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی ئاسمانی تورکیادا ئۆتۆمبیلێک لەو شارەدا کرایە ئامانج و سەرنشینەکانی کوژران.

بەرپرسانی تورکیا دەڵێن، ئەو هێرشانە ھەتا کاتی سەرکوت کردنی تۆکمەوتەواوی چەکدارانی پەکەکە (پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا) لە شنگال بەردەوام دەبن. ئەمه له کاتێکدایه که ئەم شارەو ناوچەکانی دەوروبەری به تەواوی له ژێر کۆنترۆڵی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دان.