کۆبوونەوەی «ئەمیر عەبدوڵڵاھیان» لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i415480-کۆبوونەوەی_ئەمیر_عەبدوڵڵاھیان_لەگەڵ_سەرۆکی_ئەنجومەنی_باڵای_ئیسلامیی_عێراق
وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 23, 2023 16:38 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی «ئەمیر عەبدوڵڵاھیان» لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق

وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان» وەزیری دەرەوەی ئێران کە لەسەر بانگهێشتی هاوتای عێراقییەکەی «فۆئاد حسێن»سەردانی بەغدای کردووە، رۆژی پێنجشەممە لە درێژەی دیداری لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ، لەگەڵ«شێخ ھومام حەمودی» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق،  کۆبووەوە.

هەردووک لا لە دیدارەکەدا جەختیان لە پێویستیی کارلێککردن و هاوکاریکردنی ھەردووک وڵات کردەوە لە چەسپاندن و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان نەتەوەکانی ئێران و عێراق.

بەرلەوە «ئەمیر عەبدوڵڵاھیان»لەگەڵ «فایەق زەیدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق  دیداری کردو بانگێشتنی فەرمیی «غوڵامحسێنی موحسینیی ئیژەیی» سەرۆکی دەزگای دادی ئێرانی پێشکەش کرد.