ڕاوێژی ئێران و عێراق لە بارەی ھێزمەند کردنی ھاواھەنگیی ئاسایشتی لە سنوورەکاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i415918-ڕاوێژی_ئێران_و_عێراق_لە_بارەی_ھێزمەند_کردنی_ھاواھەنگیی_ئاسایشتی_لە_سنوورەکاندا
فەرماندەیی پاسەوانی سنووریی عێراق باسی بەرز بوونەوەی ئاستی ھەماھەنگیی ئاسایشتیی لەگەڵ ئێرانی کردووە بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردن و قاچاخچێتی لە سنوورەکان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 15, 2023 11:38 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی ئێران و عێراق لە بارەی ھێزمەند کردنی ھاواھەنگیی ئاسایشتی لە سنوورەکاندا

فەرماندەیی پاسەوانی سنووریی عێراق باسی بەرز بوونەوەی ئاستی ھەماھەنگیی ئاسایشتیی لەگەڵ ئێرانی کردووە بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردن و قاچاخچێتی لە سنوورەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بەغدا ئەلیوم ڕۆژی چوارشەممە، فەرماندەیی پاسەوانی سنووریی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە؛بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان و بەرەوپێشبردنی ئامرازەکانی هاوکاریی بەردەوامی ئەمنیی  نێوان عێراق و ئێران، کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەنێوان «حسێن عەبدولهادی مەحبوبە»، فەرماندەی پاسەوانی سنووریی هەرێمی سێی عێراق و فەرماندەی ناوچەی خوزستان لە ئێران بەڕێوە چوو.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ زیادکردنی هەماهەنگی لە پێناو پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و کەمکردنەوەی کاریگەری و قاچاخچێتی و پاراستنی ئاسایشی هەردوو وڵاتی دراوسێ ئەنجامدراوە.

پێشتریش وەزیری ناوخۆی عێراق بڵاوەپێکردنی شەش هەزار هێزی پۆلیسی لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا ڕاگەیاند و جەختی کرد: سنوورەکانی وڵات هێڵی سووری ئێمەن و لە کۆنتڕۆڵکردنیان کەمتەرخەم نابین.