سودانی بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i416161-سودانی_بەبۆنەی_نەورۆزەوە_پەیامێکی_ئاڕاستەی_هەرێمی_کوردستان_کرد
«محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دوینی دوشەممە بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد و رایگەیاند، "هیواخوازم ئەم بۆنەیە بە چاکە و ئارامی و پێشکەوتن بۆ هەموان تێپەڕێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 21, 2023 12:05 Asia/Tehran
  • سودانی بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان کرد

«محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق دوینی دوشەممە بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکی ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد و رایگەیاند، "هیواخوازم ئەم بۆنەیە بە چاکە و ئارامی و پێشکەوتن بۆ هەموان تێپەڕێنن.

«باسم عەوادی» وتەبێژی حکومەتی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، «محمد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەرەتای دانیشتنەکەی  ئەنجومەنی وەزیراندا، پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم گەلانی عێراق، حکومەت و گەلانی وڵاتانی دراوسێ کرد، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە.

بەوتەی «باسم عەوادی»، «محەمەد شیاع سودانی» لەکۆبونەوەکەدا و بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، هیوای ئەوەی خواستووە کە ھەمووان بە چاکە و ئارامی و پێشکەوتن ڕۆژگار بدەنە سەر.