كۆمپانیا چینییەكان زۆرترین نەوتیان لە عێراق کڕیوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i420852-كۆمپانیا_چینییەكان_زۆرترین_نەوتیان_لە_عێراق_کڕیوە
كۆمپانیای "سۆمۆ" کە تایبەتە بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق ڕای گەیاند، لە ماوەی مانگی تەمووزدا زۆرترین ژمارەی كۆمپانیا نەوتییەكانی چین، نەوتی عێراقیان كڕیوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2023 15:34 Asia/Tehran
  • كۆمپانیا چینییەكان زۆرترین نەوتیان لە عێراق کڕیوە

كۆمپانیای "سۆمۆ" کە تایبەتە بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق ڕای گەیاند، لە ماوەی مانگی تەمووزدا زۆرترین ژمارەی كۆمپانیا نەوتییەكانی چین، نەوتی عێراقیان كڕیوە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ پێنجشەمە 24 ئاب بڵاوی كردووەتەوە، "سۆمۆ" لە ئامارێكدا كە لە پێگەی فەرمیی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی داوە "كۆمپانیاكانی چین بەراورد كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی تر پشکی شێریان هەبووە لە كڕینی نەوتی عێراقدا، لە مانگی تەمووزدا 10 كۆمپانیای چینی لە كۆی 40 كۆمپانیا کڕیاری نەوتی عێراق بوون.

وەک زیاتر خستیە روو، كۆمپانیا هیندییەكان بە حەوت كۆمپانیا پلەی دووەمیان بەدەست هێناوە، دواتر كۆمپانیاكانی كۆریای باشوور و ئەمەریكی، هەریەكەیان چوار كۆمپانیا پلەی سێیەمیان بەدەست هێناوە، كۆمپانیا ئیتاڵییەكان بە سێ كۆمپانیا پلەی چوارەمیان بەدەست هێناوە، كۆمپانیا یۆنانی و ئیماراتییەكان هەریەكەیان بە دوو كۆمپانیا و پاشان هەر یەک لە تورکیا، ئیسپانی، (هۆڵەندی-بەریتانی)، كوێتی، ئوردنی، ئازەری، مالیزی و ژاپۆنی، هەریەكەیان یەك كۆمپانیا رۆڵیان هەبووە.

بەگوێرەی "سۆمۆ"، فرۆشتنی نەوتی عێراق لەسەر بنەمای پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بووە.