فالح فەیاز: پرسی فەلەستین ئەولەویەتی سەرەکیی هەموو گەلی عێراقە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i423321-فالح_فەیاز_پرسی_فەلەستین_ئەولەویەتی_سەرەکیی_هەموو_گەلی_عێراقە
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە پرسی فەڵەستین پرسێکی پیرۆزە و بابەتی سەرەکی و ئەولەویەتی هەموو گەلی عێراقە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2023 04:30 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە پرسی فەڵەستین پرسێکی پیرۆزە و بابەتی سەرەکی و ئەولەویەتی هەموو گەلی عێراقە.

فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق وێڕای جەخت کردن لە پشتیوانیی گەلی عێراق بۆ ئارمانجەکانی فەلەستین وتیشی: بێگومان ئەرکی هەموو وڵاتانی ئیسلامییە کە خەڵکی غەززە و فەلەستین بە تەنیا جێ نەهێڵن.

دووپاتیشی کردەوە کە پرسی فەلەستین پرسێکی پیرۆزە و پرسی سەرەکی و ئەولەویەتی هەموو گەلی عێراقە.

فالح فەیاز، کە بەمەبەستی دەربڕینی سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی دوو ئەندامی تیمی هەواڵیی ئەلمەیادین چووبووە نووسینگەی تۆڕی ئەلمەیادین، ستایشی ڕووماڵی هەواڵی تۆڕی ئەلمەیادینی کرد و ئاماژەی بەوەش دا کە، ئەم تۆڕە دەنگی مرۆڤە ئازادەکان و دەنگی حەقیقەتت.

ئاماژەی بەوەشکرد:پرسی فەڵەستین بابەتی سەرەکیی گەلی عێراق و پرسێکی پیرۆزە. هەرگیز ناتوانرێت وا بیر بکرێتەوە کە عێراق سازش یان ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان قبوڵ بکات. عێراق هەمیشە لە لوتکەی بەرگریکارانی ئەم پرسە دەمێنێتەوە.