چالاکیی سیخوڕیی"موساد" لە پێگەکانی ئەمریکا لەناو خاکی عێراقدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i426039-چالاکیی_سیخوڕیی_موساد_لە_پێگەکانی_ئەمریکا_لەناو_خاکی_عێراقدا
کارناسێکی ئاسایشیی عێراق ئاماژەی کردە چالاکیی سیخوڕانی رژیمی زایۆنیستی لە پێگەکانی داگیرکەرانی ئەمریکایی لەناوخۆی ئەو وڵاتەدا.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
ئادار 26, 2024 09:00 Asia/Tehran

کارناسێکی ئاسایشیی عێراق ئاماژەی کردە چالاکیی سیخوڕانی رژیمی زایۆنیستی لە پێگەکانی داگیرکەرانی ئەمریکایی لەناوخۆی ئەو وڵاتەدا.

"سەعید ئەلبەدری" پێی داگرت؛ سەربازانی ئەمریکی جێگیر لەناوخۆی ئەو وڵاتە، داکۆکی دەکەن لە دەس و پێوەندییەکانی دەزگەی سیخوڕیی رژیمی زایۆنیستی (موساد) .

ناوبراو وتی: لایەنی ئەمریکی لەهەوڵی مسۆگەرکرانی بەرژەوەندییەکانیەتی لە ناوخۆی عێراقدا لەڕێی ئەنجامدانی تاوانی جۆربەجۆر و ترۆری کەسایەتییەکان.

هێزە ئەمریکییەکان داکۆکی دەکەن لە دەس و پێوەندییەکانی موساد جێگیر لەناوخۆی عێراقدا.

ئەلبەدری راشیگەیاند: ئەو سیخوڕانە لە پێگەکانی سەربازانی ئەمریکی وەک ناوەندی ئۆپراسیۆنیی خۆیان و شوێنێک بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکانیان لەناوخۆی عێراق کەڵک وەردەگرن.

ناوبراو وتیشی: حکومەتی ئەمریکا، چەکی ستراتژیکی لەدەستدایە بۆ دەستەبەریی هێشتنەوەی هێزەکانی لەناوخاکی عێڕاقداو ڕاژەکاریی گەیاندن بە، بەکرێگیراوانی رژیمی زایۆنی.

ئەلبەدری هەروەها ڕایگەیاند، کارتی فشاری ئابوری وەک چەکێک دێتەئەژمار بەدژ عێراق لەلایەن ئەمریکییەوەکانەوە لەڕێی گرتنەدەستی کۆنترۆڵی داهاتە نەوتییەکان.