وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i426750-وەزارەتی_دارایی_عێراق_دەستی_بە_دابەشکردنی_مووچەی_مانگی_چوار_کرد
وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کرد، بەڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌کردووه‌.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 22, 2024 08:50 Asia/Tehran

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کرد، بەڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌کردووه‌.

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، داوا لە یەکەکانی ژمێریاری وەزارەت و پارێزگا و دەستە سەربەخۆکان دەکات سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان.

ئەم وەزارەتخانەیە روونیشی کردەوە کە لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کارمەندانی هیزە ئەمنییەکان دەکرێت. دابەشکرانی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی عێراق لە کاتێکدایە کە وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هێشتا لیستی مووچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌کردووه‌.