ئوپڕاسیونی دەرەوە سنووری ئیستخباراتی عێراق دژی بەشی لوجستیکی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i441344-ئوپڕاسیونی_دەرەوە_سنووری_ئیستخباراتی_عێراق_دژی_بەشی_لوجستیکی_داعش
دەزگەی ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند توڕێکی هاوپەیوەند بە داعش کە ئەرکی گواستنەوەی هێز و سەرچاوە داراییەکان بەو گرووپە تروریستیە لەناوخۆی ئەو وڵاتەی هەبوو ە لەناو برد ووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2025 09:53 Asia/Tehran

دەزگەی ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند توڕێکی هاوپەیوەند بە داعش کە ئەرکی گواستنەوەی هێز و سەرچاوە داراییەکان بەو گرووپە تروریستیە لەناوخۆی ئەو وڵاتەی هەبوو ە لەناو برد ووە.

دەزگای ئاسایشی عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە زیاتر لە ٧٥٠ ڕۆژی خایاند، تۆڕێکی پەیوەست بە داعشی دەستنیشان کرد و هەڵوەشاندەوە کە ئەرکی گواستنەوەی هێز و سەرچاوە داراییەکانی بۆ ئەو تاقمە تیرۆریستییە لە ناوخۆی عێراقدا بووە. دەزگای هەواڵگری عێراق لەوان هێزەکانی هەواڵگری و دژە تیرۆری ئەم وڵاتە،لە ئوپڕاسیونێکی دەرەوە سنووریدا  ئەندامانی تۆڕێکی گەورەی دابینی  دارایی داعشیان دەستگیرکرد کە بەرپرسی  قاچاخکردنی تیرۆریستان لە نێوان چەند وڵاتێکی جیهان بۆ ئەو گروپە بوونە . ئۆپەراسیۆنەکە لە ژێر چاودێری ئەنجومەنی  باڵای دادوەری عێراق لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامدراوە.