ترسی ناردنەوەی داعش بۆ عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442495-ترسی_ناردنەوەی_داعش_بۆ_عێراق
محەمەد عوبەیدی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی«الأنبار متحد»  بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمان ، لەمەڕ ناردنی 20 هەزار تێڕۆریستی داعش، لەسوریاوە بۆ ناوخاکی عێراق ، وشداری دا.
(last modified 2025-10-29T08:59:16+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2025 12:28 Asia/Tehran
  • ترسی ناردنەوەی داعش بۆ عێراق

محەمەد عوبەیدی لە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی«الأنبار متحد»  بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمان ، لەمەڕ ناردنی 20 هەزار تێڕۆریستی داعش، لەسوریاوە بۆ ناوخاکی عێراق ، وشداری دا.

عوبەیدی گوتیشی ئەو تێڕۆریستانە زۆر گەنجن و لەکەمپی هۆڵ ڕاهێندراون و بەجیلی چوارەم دێنە هەژمار.ناوبراو دەڵێ ئەو کارەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی جەولانی سەرۆکی کاتیی سوریا و سوپای ئەمریکا ئەنجام دەدرێ و ئامانجیشیان تێکدانی سەقام و ئاسایش لە عێراقە.

ئەو کاربەدەستە سیاسیە عێراقییە وێڕای وشداریدان لەمەڕ شوێنهاتەکانی ئەو کارە ، ناردنی تێڕۆریستان بۆعێراقی بە ئاژاوەگێڕی پێناسەکرد و ئەمریکا و جەولانی بە پیلانگێڕ ناوبرد کە لەسای ناردنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان ، تێڕۆریزم هەناردەی عێراق دەکەن.