لەقاودرانی تۆمارکردنی ناوی زیاتر لە ٣٠ کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەروک وەزیریی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443112-لەقاودرانی_تۆمارکردنی_ناوی_زیاتر_لە_٣٠_کاندید_بۆ_وەرگرتنی_پۆستی_سەروک_وەزیریی_عێراق
ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد کە تا ئێستا زیاتر لە سی کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەروک وەزیرانی داهاتووی عێراق ناویان تۆمار کردووە .
(last modified 2025-12-01T10:04:04+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2025 12:07 Asia/Tehran
  • لەقاودرانی تۆمارکردنی ناوی زیاتر لە ٣٠ کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەروک وەزیریی عێراق

ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد کە تا ئێستا زیاتر لە سی کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەروک وەزیرانی داهاتووی عێراق ناویان تۆمار کردووە .

عامر فایز، یەکێک لە ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆکی هاوپەیمانیی بڕیار، ئەمڕۆ  باسی کرد لە زیاد بوونی  ژمارەی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە و ڕایگەیاند، میکانیزمێک ئامادە دەکرێ بەمەبەستی هەڵبژاردنی کاندیدی یەکجاریی . فایز وتیشی: لیژنەی پێک هێندراو لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگیەوە  گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم کاندیدەکان دەکات، دوای ئەوە ژمارەی کاندیدەکان کەمدەکرێتەوە بۆ تەنها  دە کاندید. دواتر ناوی ئەو کەسانە لەلایەن لیژنەی پێکهێنراوەوە دەخرێتە بەردەم  ڕێبەرانی  چوارچێوەی هەماهەنگی  بۆ ئەوەی  یەکێک لە وان  لەڕێگەی ڕێککەوتن لەسەر پێوەرەکانی  دیاری کراو  هەڵبژێردرێت .