دەسپێکرانی ئۆپەڕاسیۆنی ئاسایشی لە باکووری دیالەی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443206-دەسپێکرانی_ئۆپەڕاسیۆنی_ئاسایشی_لە_باکووری_دیالەی_عێراق
سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراق باسی دەسپێکی ئوپڕاسیونی چەسپاندنی ئاسایشی کرد لە باکووری پارێزگای دیالە بە ئامانجی لەناو بردنی شانە نووستووەکانی ترۆریزم.
(last modified 2025-12-06T10:53:14+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 06, 2025 14:22 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی ئۆپەڕاسیۆنی ئاسایشی لە باکووری دیالەی عێراق

سەرچاوە ئاسایشیەکانی عێراق باسی دەسپێکی ئوپڕاسیونی چەسپاندنی ئاسایشی کرد لە باکووری پارێزگای دیالە بە ئامانجی لەناو بردنی شانە نووستووەکانی ترۆریزم.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی عێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بە ئامانجی دیاریکراو لە دەوروبەری بەنداوی عەزیم لە  باکووری پارێزگای دیالە دەستیپێکردووە. ئەو سەرچاوەیە  وتیشی : هێزەکانی کۆماندۆ  ئوپراسیونێکی بە ئامانجگەلێکی سنووردار و دیاریکراو لە بەشی ڕۆژهەڵاتی  تەپۆڵکەکانی  دەوروبەری بەنداوی عەزیم لە باکووری پارێزگای دیالە دەستپێکردووە.  بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئۆپەراسیۆنەکان بەپێی هەوڵی هەواڵگریی ورد و  لە ئاراستەی ستراتیژیای کۆتاییهێنان  بە شانە نووستووەکانی تیرۆر و چەسپاندنی ئاسایش لە ناوچە هەستیارەکاندا بەڕێوە دەچێ. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە چوونە ناو قووڵایی ناوچە پێچاوپێچەکان بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی کە دیاریکراون.