حەلبووسی بوو بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443630-حەلبووسی_بوو_بە_سەرۆکی_نوێی_پەرلەمانی_عێراق
لە یەکەم دانیشتنی دەنگدانی شەشەمین خولی پەرلەمانی عێراق هەیبەت حەلبووسی بە دەس خستنی ٢٠٨ دەنگ وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە نێوان سێ کاندیدی پێشنیار کراو هەڵبژێردرا .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2025 16:36 Asia/Tehran
  • حەلبووسی بوو بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق

لە یەکەم دانیشتنی دەنگدانی شەشەمین خولی پەرلەمانی عێراق هەیبەت حەلبووسی بە دەس خستنی ٢٠٨ دەنگ وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە نێوان سێ کاندیدی پێشنیار کراو هەڵبژێردرا .

هەیبەت حەمەد عەباس حەلبووسی سیاسەتوانی عێراقی لە دایکبووی  ساڵی ١٩٨٠ی زایینی خاوەنی بڕوانامەی بەکالریوس و مەستەری زانستی سیاسی لە زانکۆی موستەنسەرییەی بەغدایە .  ناوبراو لە ماوەی خولەکانی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی عێراق سەرۆکی کومیسیونی نەوت و وزەی پەرلەمان بوو . حەلبووسی لە ڕێبەرانی  دامەزرێنەری پارتی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی دێتە ئەژمار و سەرۆکی فراکسیونی ئەو پارتە لە پەرلەمانی عێراقیشە .