موقاوەمەی عێراق، رەتی کردەوە دەستی بووبێ لە هێرشکرانە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i446686-موقاوەمەی_عێراق_رەتی_کردەوە_دەستی_بووبێ_لە_هێرشکرانە_سەر_دامەزراوە_نەوتییەکانی_عەرەبستان
موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لەبەیاننامەیەکدا هەرچەشنە دەستتێدابوون لە هێرشی رۆژی هەینیی بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی ڕەت کردەوە.
(last modified 2026-09-13T10:43:37+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2026 14:12 Asia/Tehran
  • موقاوەمەی عێراق، رەتی کردەوە دەستی بووبێ لە هێرشکرانە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان

موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لەبەیاننامەیەکدا هەرچەشنە دەستتێدابوون لە هێرشی رۆژی هەینیی بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی ڕەت کردەوە.

موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاند؛ ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی موقاوەمەی عێراق دەکرێن دەربارەی لێدانی دامەزراوە هەستیارەکانی سعوودیە "شانازییە و نایکەین بە هی خۆمان". لەو بەیاننامەدا هەروەها موقاوەمەی ئیسلامی نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەوەی حکومەتی عێراق بەبێ پشتبەستن بە بەڵگەی باوەڕپێکراو یان لێکۆڵینەوەی مەیدانی، پەلەی کردووە لە پەسەندکردنی ئەم تۆمەتانەدا. موقاوەمەی عێڕاق وێڕای پێداگریی لەسەر پاڵپشتیکردنی لە یەمەن ڕایگەیاند، ئامادەیە بەشداری هەر لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی حکوومیی بێ تاوەکوو لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕاستییەکان بکرێت.