ئێران بەو پەڕی دەستەڵاتەوە بوو بە پاڵەوانی لیگی جیهانیی باڵەی دانیشتانێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i335790-ئێران_بەو_پەڕی_دەستەڵاتەوە_بوو_بە_پاڵەوانی_لیگی_جیهانیی_باڵەی_دانیشتانێ
ئێران بە سەرکەوتنی بەرامبەر ڕوسیا، بوو بە پاڵەوانی لیگی جیهانی باڵەی دانیشتانێ لە تەورێز .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 25, 2018 06:06 Asia/Tehran
  • ئێران بەو پەڕی دەستەڵاتەوە بوو بە پاڵەوانی  لیگی جیهانیی باڵەی دانیشتانێ

ئێران بە سەرکەوتنی بەرامبەر ڕوسیا، بوو بە پاڵەوانی لیگی جیهانی باڵەی دانیشتانێ لە تەورێز .

 یەکەمین خولی لیگی جیهانیی باڵەی دانیشتانێ کە لە ڕۆژی  پێنجشەممە ١٩ ئاپریل بە میوانداریەتی کۆماری  ئیسلامیی ئێران  لە شاری تەورێز، پێتەختی گەشتیاری ساڵی ٢٠١٨ی جیهانی ئیسلام، دەستپێکرابوو، دۆینی لە دیداری فیناڵ  بە یاریی نێوان ئێران و ڕوسیا کۆتایی هات کە یاریزانانی نیشتیمانیی ئێران توانییان بە ئەنجامی ٣ بە سیفر سەرکەون.

لەم ڕکابەرییەدا تیمی ئێران ، سیتەکانی یەکەم و دووهەمی بە ئەنجامی ٢٥ بە ٢١ و ٢٥ بە ٢٣  سەرکەوتن و سیتی سێهەمیش بە ئەنجامی ٢٨ بە ٢٦ بە قازانجی خۆیان کۆتایی پێهێنا تا پلەی پالەوانی بە خۆیان تەرخان بدەن.

پێش لەم دیدارەیش تیمی نیشتمانی باڵەی دانیشتانێی"بۆسنی و هرزەگوین" بەرامبەر "ئۆکراین" سەرکەوت و پلەی سێهەمی بە خۆی تەرخان.