تیمی تۆپی پێ ئێران سبەێنێ سێشەممە دەڕوات بۆ ڕوسیا
تیمی تۆپی پێ کۆماری ئیسلامی ئێران سبەێنێ سێشەممە دوای کۆتایی ئۆردوی خۆی لە تورکیا و بە مەبەستی بەشداری کردن لە پێشبڕکیکانی جامی جیهانی ٢٠١٨ی ڕوسیا ، کاتژمێر ٣٠-١٦بە کاتی خۆجیی ئەستەموڵ بەرەو مسکۆ بە جێ دێلێت.
یاریزانانی تیمی تۆپی پێ ئێران پاش نێوەڕوی ئەمڕۆ و بەیانی سبەێنێ سێ شەممە لە کەمپی بشیکتاش لە ئەستەموڵ پڕوڤە وئامادەکاری دەکەن هەتا بە ئەنجام دانی ئەم دوو پروڤەیە ، ئۆردوی تیمی تۆپی پێی ئێران لە تورکیا کۆتایی پێ بێت. جامی جیهانی ٢٠١٨لەچواردەی ژوئەن هەتا پازدەی ژوئیە لە ڕوسیا بەڕێوە دەچیت. تیمی تۆپی پێ ئێران لە جامی جیهانی ٢٠١٨ ی ڕوسیا لەگەڵ سپانیا ، پورتوگاڵ ومەغریب هاوگروپن. تیمی تۆپی پێ ئێران لە یەکەمین یاری خۆی لە جامی جیهانی ٢٠١٨ی ڕوسیا پازدەی ژوئەن لەبەرانبەر مەغریب یاری دەکات، پاشان ڕۆژی بیستی ژوئەن لەگەڵ تیمی سپانیا پێشبڕکیی دەکات و٢٥ی ژوئەنیش لەگەڵ پورتوگاڵ یاری دەکات.