بەدەس هێنانی حەڤدەهەمین میداڵیای زێڕی کاروانی وەرزشی ئێران لە یاریەکانی ئاسیایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i348035-بەدەس_هێنانی_حەڤدەهەمین_میداڵیای_زێڕی_کاروانی_وەرزشی_ئێران_لە_یاریەکانی_ئاسیایی
ڕاکەری ئێرانی لە ڕاکردنی سێ هەزار مێتری بە لەمپەر، توانیی حەڤدەهەمین زێڕی کاروانی وەرزشیی ئێران لە یاریەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ی ئەندۆنێزی بەدەس بهێنێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2018 12:47 Asia/Tehran
  • بەدەس هێنانی حەڤدەهەمین میداڵیای زێڕی کاروانی وەرزشی ئێران لە یاریەکانی ئاسیایی

ڕاکەری ئێرانی لە ڕاکردنی سێ هەزار مێتری بە لەمپەر، توانیی حەڤدەهەمین زێڕی کاروانی وەرزشیی ئێران لە یاریەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ی ئەندۆنێزی بەدەس بهێنێت.

ململانێی ڕاکردنی سێ هەزارمێتر بە لەمەپەری یاریەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ی ئەندۆنێزی پاش نێوەڕۆی دوشەممە بەڕێوە چوووحسێن کەیهانی نوێنەری ئێران لە ململانێی لەگەڵ ڕاکەرانێک لە وڵاتانی قەتەر، بەحرەین، چین ، وژاپۆن ، توانیی بە تۆمار کردنی کاتی هەشت دەقەو ٢٢ چرکە و٧٦پوینت چرکە ، میداڵیای زێری ئەم خۆلە لە پێشبڕکیکان بەدەس بێنێت. ڕاکەری ئێرانی بە تۆمار کردنی ئەم کاتە، ڕکوردی یاریەکانی ئاسیایی لە ڕاکردنی سێ هەزار مێتربە لەمپەری شکست دا ، پێشتر ئەم ڕکوردە  تاریق محەممەد تاهیر ی بەحرینی دەستی خستبوو. هەروەها " زەبیح اللە پورشیب نوێنەری کێشی مینهای ٨٤ کیلوی کاراتەی ئێران لە یاری ڕیزبەندی دا توانی خەنیمی ئەردەنی خۆی بباتەوە ومیداڵیای٦ بڕونز وەدەس بخات. کاروانی وەرزشی ئێران، هەتا ئیستاکە بە بەدەس هێنانی ١٧ میداڵیای زێڕ ، ١٥ زێوو ١٥ بڕونز وبە کۆی ٤٧ میداڵ لە پلەی پێنجەمی خشتەی دابەش کردنی میداڵی یاریەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ی ئەندۆنێزی داڕاوەستاوە. هەتا ئێستاکە وڵاتانی چین بە ١٩١میداڵ، ژاپۆن بە ١٣٦ میداڵ، کوریایی باشوور بە ١٠٦ میداڵ و ئەندۆنێزیا یش بە بەدەس هێنانی ٦٤ میداڵ پلەکانی یەکەم هەتا چوارەمیان بە خۆ تەرخان داوە.