خوێندکارانی ئێرانی لە سەرووی ئولەمپیادی جیهانی ئەستێرەناسی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i352309-خوێندکارانی_ئێرانی_لە_سەرووی_ئولەمپیادی_جیهانی_ئەستێرەناسی
خوێندکارانی ئێرانی لە دوازدەهەمین ئولەمپیادی جیهانی ئەستێرەناسی و ئەختەری فیزییا، پلەی یەکەمیان بە دەست هێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2018 15:42 Asia/Tehran
  • خوێندکارانی  ئێرانی لە سەرووی ئولەمپیادی جیهانی ئەستێرەناسی

خوێندکارانی ئێرانی لە دوازدەهەمین ئولەمپیادی جیهانی ئەستێرەناسی و ئەختەری فیزییا، پلەی یەکەمیان بە دەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، فاتیمە  موهاجرانی،  سەرۆکی ناوەندی نەتەوەیی پەروەردەکردنی  توانایی و بیرمەندانی لاوی ئێرانی وتی : خوێندکارانی ئێرانی لە دوازدەهەمین ئولەمپیادی  جیهانی ئەستێرەناسی و ئەختەر فیزییا بە بەدەست هێنانی پێنج  میدالیای زێڕ، پلەی یەکەمی جیهانیان بە دەست هێنا.

فاتیمە موهاجیرانی وتیشی:  لەم ئولەمپیادە کە لە چین دا بەڕێوە چوو تاقمی خوێندکارانی ئێرانی  بە نۆ خوێندکار لە پێناو دوو تاقم دا بەشداری کرد بوو کە تیمی یەکەمی ئێران بە بەدەست هێنانی  پێنج میداڵیای زێڕ و بەهێزەوە  پلەی یەکەمی کێبەرکێکانیان بە دەست هێنا و تاقمی دووهەمی ئێرانیش   کە لە چوار زانستوەر پێکهاتبوو، توانی  میداڵیایەکی زێڕ  و سێ زێو بەدەست بێنێ.

لە کێبەرکێکانی ساڵی ڕابردووی 2017  کە لە تایلەند بەڕێوە چوو  تاقمی ئێران بە بەدەست هێنانی زێڕێک ، سێ زێو و بورونزێک پلەی سێیەمی بەدەستهێنابوو.