سەرکەوتنی تازەلاوانی والیباڵیستی ئێران لە یەکەم هەنگاوی پاڵەوانەتی جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i367527-سەرکەوتنی_تازەلاوانی_والیباڵیستی_ئێران_لە_یەکەم_هەنگاوی_پاڵەوانەتی_جیهاندا
هەڵبژاردەی والیباڵی تازەلاوانی ئێران کاری خۆی لە ڕکابەرایەتییەکانی پاڵەوانەتیی والیباڵی جیهان بە بردنەوە لە هەڵبژاردەی تازەلاوانی بولگاریا دەست پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 23, 2019 05:09 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی تازەلاوانی والیباڵیستی ئێران لە یەکەم هەنگاوی پاڵەوانەتی جیهاندا

هەڵبژاردەی والیباڵی تازەلاوانی ئێران کاری خۆی لە ڕکابەرایەتییەکانی پاڵەوانەتیی والیباڵی جیهان بە بردنەوە لە هەڵبژاردەی تازەلاوانی بولگاریا دەست پێ کرد.

لە ڕکابەرایەتیی والیباڵی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی جیهان ٢٠١٩ کە لە وڵاتی تونس بەڕێوە دەچێ، هەڵبژاردەی والیباڵی تازەلاوانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە یەکەم یارییەکەیدا بە ئەنجامی ٣ بە ١ لە بولگاریای بردەوە.

تیمی والیباڵی تازەلاوانی ئێران لە گرووپی دووەمی ڕکابەرایەتیی  تازەلاوانی جیهان لەگەڵ ئیتالیا، کۆماری چێک، بولگاریا و کۆلۆمبیا لە یەک گرووپدایە.

تیمی ئێران ئەمڕۆ هەینی لە دووەم یاریی خۆیدا لەگەڵ تیمی کۆماری چێک دەچێتە مەیدانەوە.

تیمی والیباڵی تازەلاوانی  ئێران پێشتر دوو جار بووە بە پاڵەوانی جیهان و دوو جاریش پلەی دووەمی ئەو ڕکابەرایەتییە جیهانییەی بە دەست هێناوە.