ململانێی زۆرانبازیی هەڵبژاردەی ئۆلەمپیک لە قڕقیزستان بەڕێوە دەچێ
شوبات 21, 2020 12:08 Asia/Tehran
یەکیەتی جیهانی زۆرانبازی ڕایگەیاند کە لەم خولەی یاریە هەڵبژاردەکانی کیشوەری ئاسیادا شاری بیشکەکی قڕقیزستان میواندار دەبێ ، پێشتر بڕیار بوو ئەو ململانێ یانە لە چین بەڕێوە بچن.
بەرلەمە بڕیار بوو شاری "شی ئان"ی چین میوانداری ململانێ بژاردەکانی ئۆلەمپیکی ساڵی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ لە کیشوەری ئاسیا بێ کە لەبەر سەرهەڵدانی نەخۆشی "ڤایرۆس کڕۆنا" لە چین یەکیەتی جیهانی زۆرانبازی میوانداری ئەو کێ بەر کێ یانەی خستە ئەستۆی وڵاتی قڕقیزستان ، هەربەم پێ یە کێ بەر کێی وەدەست هێنانی پشکی ئۆلەمپیک لە کیشوەری ئاسیا بڕیارە لە ڕۆژانی ٨ تا ١٠ی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچی خۆری لە شاری بیشکەکی قڕقیزستان بەڕێوە بچی و یانەکانی زۆرانبازی ئازادو فەڕەنگیمان لەپێناو وەدەستهێنانی شەش پشکی بەجێ ماو بەشداری دەکەن لەو ململانێ یانەدا.