بارشێلۆنا لە شەوێک دا هەمووشتێکی لە ڕیئالی مەدرید وەرگرت
بارشێلۆنا بە سەرکەوتنی پڕ گۆڵ بەرامبەر ئەیبار جگەلەمەی سەدر نشینی لە ڕیئال وەرگرت ناسناوێکی دیکەشی لە غەنیمی هەمیشەیی خۆی ڕفاند.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێرانەوە لە ئاس ،"کیکە سێتین" کەلە ناوەڕاستەکانی ژانڤییە هیدایەتی بارشێلۆنای لە ئەستۆدابووە دووهەمین حەوتەیە سەدرنشینی بەتاقیدەکاتەوە.
بارشێلۆنا دوای یاری یەکەمی (بەئامادەبوونی سێتین) بەرامبەر گرانادا توانی جێگەی یەکەم بپارێزێت لەبەر ئەمەی ئێرنێستۆ والوۆردەبارسای بە سەدرنسینی تەحویل داوە. سەرکەوتن بەرامبەر گرانادا بە لووتفی لیونێل مێسی بەدی هات. پاشان ئاوی ئەناری پۆشەکان بە شکست بەرامبەر والینسیا لە مەستایا)٢ بەسیفر) سەدرنشینی دابە ڕیئالی مەدرید. بەم حاڵەیش پێنج حەوتە دواتر بە کۆرە جەژنی گۆڵ بەرامبەر ئەیبار(٥ بە سیفر) و شکستی لەناکاوی ڕیئالی مەدرید بەرامبەر لوانتە(یەک بەسیفر) دووبارە گەڕانەوە بۆ جێگەی یەکەمییان.