تاشکەند میوانداری یاریی سپاهان لەگەڵ ئەلنەسری عەرەبستانە
شوبات 24, 2020 13:18 Asia/Tehran
رۆژنامەیەکی عەرەبستانی ڕایگەیاند کە کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا ، تاشکەندی وەک میوانداری یاریی نێوان سپاهان و ئەلنەسەر هەڵبژاردووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسناو بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی عەرەبیی کورە، یاریی تیمەکانی ئێران و عەرەبستان لە وڵاتێکی بێلایەن بەڕێوە دەچێ.
رۆژنامەی ئەلریازییەی عەرەبستان رایگەیاند کە یانەی ئەلنەسر نامەیەکی لە کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا وەرگرتووە کە تێیدا پێداگیراوە لەسەر ئەوەی یاریی چوونی "ئەلنەسر" لەگەڵ "سپاهان" لە تاشکەندی ئۆزبەکستان بەڕێوەدەچێ.
تیمی ئەلنەسەر دوو یارییەکەی خۆیدا چوار ئیمتیازی بەدەست هێناوەو لەریزی دووهەمی خشتەی ریزبەندی دایە ئەوە لەکاتێکدایە کە سپاهان بە سێ ئیمتیاز لە ریزی سێهەم دایە.