لیگی گرووپی ٢ـی باسکە بەمیوانداریەتی مەهاباد هەڵوەشا
شوبات 25, 2020 12:48 Asia/Tehran
سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و گەنجانی مەهاباد گوتی: ڕکابەرییەکانی قۆناخی سێهەمی لیگی باسکە ی گرووپی ٢ـی وڵات کە بڕیار بوو ئەم یحوتەیە بەمیوانداریەتی ئەم شارستانە بەڕێوە بچێت،هەڵوەشێندرا.
قەرەنی ،ۆستەفا پور ڕۆژی سێشەممە لە وتوویژلەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا گوتیشی:قۆناخی سێهەمی ڕکابەرییەکانی گرووپی سێهەمی لیگی گرووپی ٢ـی باسکەی وڵات بە ئاماندەبوونی چوارتیم بڕیاربوو لەماوەی سێ ڕۆژ بەمیوانداریەتی مەهاباد بەڕیوە بچێت کەبەهۆی پێشگرتن بە تەشەنای ڤایرووسی کرۆنا هەڵوەشێندرا.
ئەو گوتیشی: زەمان و کاتی بەڕێوە چوونی ئەم ڕکابەرییانە لەلایەن فێدراسیۆنی باسکەی وڵات لەدرێژەی حەوتەی داهاتوو ڕوون و بەئاگاداری تیمەکانی بەشدار لەم قۆناخە دەگات.