ڕۆژی دار ناشتن لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i377756-ڕۆژی_دار_ناشتن_لە_ئێران
ئەمڕۆکە لە زۆربەی وڵاتانی دونیا ڕێزدەگرن لە ڕۆژی ناشتنی دار و لەم ڕۆژە دەست دەدەنە ناشنی نەمامی جۆربەجۆر . هەڵبەت بەرواری ئەم ڕۆژە بەسەرنجدان بە ئاو و هوای هەر وڵاتێک جیاوازە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئادار 04, 2020 19:57 Asia/Tehran
  • ڕۆژی دار ناشتن لە ئێران

ئەمڕۆکە لە زۆربەی وڵاتانی دونیا ڕێزدەگرن لە ڕۆژی ناشتنی دار و لەم ڕۆژە دەست دەدەنە ناشنی نەمامی جۆربەجۆر . هەڵبەت بەرواری ئەم ڕۆژە بەسەرنجدان بە ئاو و هوای هەر وڵاتێک جیاوازە.

داڕناشتن لە ئێران  خاوەن پشتوانەیەکە لە هۆگری نەتەوەیی و نەریتیی مێژوویی. مێژوو نیشان دەدات کە ئێرانییەکان لە کۆەەوە  جەژنی تایبەتیان هەبووە و لەم چەژنانەدا دەستیان داوە ناشتنی دار و ڕێزی زۆیان لە خاک و کشت وکاڵ گرتووە.

ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش مرۆڤ هان دەدات وبانگی دەکات بۆ ناشتنی دار و ژومارێک لە کەسایەتییەکانی مەزنی ئایینیش  ئەم کارەیان کردووە.

حەزرەتی عەلی (ع) لە مەدینە باخ و باخاتی خورمای زۆری هەبووە و زۆربەیانی لە ڕێگەی خودا وەقف کردووە. 

پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام (د.خ)  دەفەرموێ : ئەگەر کەسێک دارێکی ناشت یان مەزرایەکی کشت و کاڵی هەبوو و مرۆڤەکان و ئاژەڵەکان یان پەلەوەران کەڵکیان لێ وەرگرت، ئەم کارە وەک سەدەقەیەک لەلایەن ئەو کەسەوە دێتە ئەژمار. 

ڕۆژی ناشتنی دار باشترین بیانووە بۆ ئەوەی کە ئێمە ڕێز لە ژینگە بگرین و بۆ بووزاندنەوەی هەوڵ بدەین.