چالاکییە وەرزشییەکان لە ئیتالیا بە تەواوی ھەڵپەسێردران
May 18, 2020 22:24 Asia/Tehran
ئیتاڵیا بە فەرمی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەرزشیی هەڵپەسارد.
یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگەیاند، سەرجەم چالاکییەکانی تۆپی پێ لەنێویاندا خولی وڵاتەکە تا رۆژی ١٤ی مانگی داهاتو هەڵدەپەسێردرێن.
رۆژی دووشەممە سەرجەم یانەکانی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا مەشق و راهێنانەکانیان لە پاش دوو مانگ پەک کەوتن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، دەستپێکردەوە، کەچی یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بە رێککەوتن لەگەڵ بڕیاری جۆسێپی کۆنتی سەرۆک وەزیران، سەرجەم چالاکی و پێشبڕکێ وەرزشییەکان هەڵدەپەسێردرێن.
بەگوێرەی ئەو بڕیارە نوێیە، خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا تا پێش ١٥ی مانگی داهاتوو دەست پێ ناکاتەوە، تائێستاش هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکان بە فەرمی رانەگەیەندراوە.