یاریزانێکی تورک داوای پاراستنی کورد ده‌کات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i383120-یاریزانێکی_تورک_داوای_پاراستنی_کورد_ده_کات
یاریزانێکی به‌ناوبانگی باسکه‌ی ئه‌مریکی که‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورکه‌، سه‌رۆک کۆماری تورکیا تۆمه‌تبارده‌کات به‌وه‌ی کورد له‌ناوده‌بات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2020 09:16 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی تورک داوای پاراستنی کورد ده‌کات

یاریزانێکی به‌ناوبانگی باسکه‌ی ئه‌مریکی که‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورکه‌، سه‌رۆک کۆماری تورکیا تۆمه‌تبارده‌کات به‌وه‌ی کورد له‌ناوده‌بات.

 

ئه‌نیس کانته‌ر، یاریزانی به‌ناوبانگی باسکه‌ی ئه‌مریکی که‌ به‌ڕه‌گه‌ز تورکه‌ و به‌ به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌ردۆغان ناسراوه‌ له‌نوێترین لێدوانیدا ڕایگه‌یاند، "ئه‌ردۆغان کورده‌کان له‌نێوده‌بات، پێویسته‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کاربکات بۆ پاراستنی کورد".

ئه‌و یاریزانه‌ هاشتاگێکی به‌ناوی "ژیانی کوردکان گرنگه‌" که‌ هاوشێوه‌ی هاشتاگی "ژیانی ڕه‌شپێست" گرنگه‌ بڵاوکردوه‌ته‌وه‌.

ئه‌نیس کانته‌ر ده‌ڵێت ئه‌و هاوڕێی کوردی هه‌یه‌ و کورد به‌ "یه‌کێک له‌ مرۆڤه‌ باشه‌کان" ناوده‌بات و داواده‌کات به‌هه‌ر نرخێک بێت بپارێزرێن.